بۆ کوشتنی شەیدایان ھەر لەحزە موھەییایە
ئەی دڵ حەزەری لێ کە، بێ خەوف و موحابایە
وا مەستە ئەڵێن چاوی، بیبینە چ ھۆشیارە
بۆ سەیدی دڵی عاشق تیری لە کەماندایە
نەفعی چییە ئەم ڕۆحە ھەر لەحزە ئەگەر نەیکەم
قوربانی قەد و باڵای ئەو دولبەرە ڕەعنایە
باعیس بە فیراقی یار ھەر تەعنەیی ئەغیارە
کوێر بن ھەموو مەحرووم بن لەو بەزم و تەماشایە
نەزم و غەزەلی ھەممی، شایستەیی تەحسینە
مەوزوون و تەڕ و شیرین، دڵجۆ وو دڵ ئارایە