شاعیر: شوکری فەزڵی کتێب: دیوانی شوکری فەزڵی سەرناو: بۆ کوشتنی شەیدایان ھەر لەحزە موھەییایە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی بۆ کوشتنی شەیدایان ھەر لەحزە موھەییایە ئەی دڵ حەزەری لێ کە، بێ خەوف و موحابایە وا مەستە ئەڵێن چاوی، بیبینە چ ھۆشیارە بۆ سەیدی دڵی عاشق تیری لە کەماندایە نەفعی چییە ئەم ڕۆحە ھەر لەحزە ئەگەر نەیکەم قوربانی قەد و باڵای ئەو دولبەرە ڕەعنایە باعیس بە فیراقی یار ھەر تەعنەیی ئەغیارە کوێر بن ھەموو مەحرووم بن لەو بەزم و تەماشایە نەزم و غەزەلی ھەممی، شایستەیی تەحسینە مەوزوون و تەڕ و شیرین، دڵجۆ وو دڵ ئارایە ++++++++++++++++++++++