ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٩٦. غەم لە بانی غەم دەردم کارییە
غەم لە بانی غەم دەردم کارییە
خورد و خواردنم لە بێ عارییە
گیرۆدەی داوی بەڵا و نەگبەتی
تووشی سزا و ئێش دەرد و مەینەتی
سەراپا ئەندام ئەسیری دەردە
گیرۆدەی بەڵا و ھەناسەم سەردە
بە شەو لە شیندام تاکوو بەیانی
کاتێ ھەڵ ئەستم بە دڵ گرانی
لە خەمی خۆم و نەخۆشی و پیری
کزەی دەروون و حوزن و زویری
عەقڵم نەماوە شعوور نازانم
دائیم دڵ شێواو، زۆر پەرێشانم
ئەوەن غەمگین و دەروون پڕ دەردم
ئەوەیە باعیس گریانی سەردم
لە لایێ خەفەت بۆ ژین و مەرگم
لایێ قرچەی دێ ھەناو و جەرگم
لوتفی مەخەوە مەخۆ قوڕ بەسەر
ڕووکە بارەگای شای خيرالبشر
کزەی دەروون

پەراوێز edit