شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: غەم لە بانی غەم دەردم کارییە سەبارەت: کزەی دەروون غەم لە بانی غەم دەردم کارییە خورد و خواردنم لە بێ عارییە گیرۆدەی داوی بەڵا و نەگبەتی تووشی سزا و ئێش دەرد و مەینەتی سەراپا ئەندام ئەسیری دەردە گیرۆدەی بەڵا و ھەناسەم سەردە بە شەو لە شیندام تاکوو بەیانی کاتێ ھەڵ ئەستم بە دڵ گرانی لە خەمی خۆم و نەخۆشی و پیری کزەی دەروون و حوزن و زویری عەقڵم نەماوە شعوور نازانم دائیم دڵ شێواو، زۆر پەرێشانم ئەوەن غەمگین و دەروون پڕ دەردم ئەوەیە باعیس گریانی سەردم لە لایێ خەفەت بۆ ژین و مەرگم لایێ قرچەی دێ ھەناو و جەرگم لوتفی مەخەوە مەخۆ قوڕ بەسەر ڕووکە بارەگای شای خيرالبشر ++++++++++++++++++++++