ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٨٩. زەمانە ئیشت گشت چەوت و بەدفەڕ
زەمانە ئیشت گشت چەوت و بەدفەڕ
کردەوەت ھەموو پڕ لە فیتنە و شەڕ
ھەزار شازادەت توو کردە خادم
بە گێژێک ئەدەی تەختەکەی قەیسەر
ھەندێ گێرۆدەی دەردی ھەژاری
ھەندێکیش غەرقە لە ناو سیم و زەڕ
ھەندێ نەخۆش و گێژ و دەردەدار
ھەندێ بە شەوقە دەماخی لەسەر
ھەندێ کەوتووە لە دەشتێکی چۆڵ
ھەندێ ناو باخی پڕ میوە و سەمەر
ھەندێ ھاواری لە دەستی زۆردار
ھەندێ مەسروورە شاد و بەختەوەر
ھەندێ ڕووت و قووت بەتای کراسێ
ھەندێکیش چۆغە و فاسۆنی لەبەر
ھەندێ زۆر بەناز بەخێوی دەکەی
ھەندێ ئەگریێ بێ دایک و پدەر
لوتفی ھەر کەسە و بە جۆرێ ئەژێ
ئەتۆش بنۆشە خوێناوی جگەر

پەراوێز edit