ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٩٠. سینەم پڕ لە غەم چاو پڕ لە ئاوە
سینەم پڕ لە غەم چاو پڕ لە ئاوە
ھەر من گیرۆدەم بە دەس بەڵاوە
لەدوای پەنجا ساڵ عومری ڕابوارد
ئێستا بۆ تەماع زیاتر بەناوە
کەوتۆتە گێژی ناو بەحری حیرس
مەلەوان ئەکا لەناو قوڕاوە
چاوی داوەتە زینەتی دونیا
ڕۆژی مردنی بە پشت گوێ داوە
ڕۆژێ سەد دەفعە دەماری جەرگی
با ئەدا گەردوون ھێشتا ھەر خاوە
حەیران و مەدھۆش لەم جیھانە
ناترس ڕوو ڕەش ئەبێ لەو لاوە
ئەگاتە سەری چنگی لێ ئەدات
وەک قەل تالیبی جیفەی خوێناوە
بۆچ وا ھیلاکی ھەژاری نەزان
ئەوەی کە ھەتە بزان جێماوە
لوتفی بەس بڵێی وتن بێ سوودە
پشت لە دونیا کە ڕوو لە خوداوە

پەراوێز edit