ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٨٨. زەمانێکە ئەڵێم یاڕەب بەدەر خەی شۆخی جانانم
زەمانێکە ئەڵێم یاڕەب بەدەر خەی شۆخی جانانم
کە بێت و دەرکەوێ بۆ من ھیلالی جەژنی قوربانم
ڕجام وایە ئەمن خالیق لەبۆ دەرمانی دەردی دڵ
حەکیمی خازقی خۆم بێ بکا دەرمانی دەردانم
بە شمشێری دوو ئەبرۆی خۆی ڕژاندی خوێنی جەرگ و دڵ
بە جەردەی پەرچەم و زوڵفی ئەمن وا خانە وێرانم
لە تاریکی شەوی زوڵفی لە دەستم چوو خەزینەی ھۆش
بە چەرخی ڕوومەتی ئاڵی ئەسیری چەرخی دەورانم
سورەیای گەردنی ئەو بوو چرای دڵمی کە وا کز کرد
تریشقەی تیری جادووی بوو کە خانەی سەبری ڕووخانم
کە ئەستێرەی ڕوخت ون بوو بزر بوو لێم ەموو ڕێگە
بە نەجمی ڕوومەتی ئەو بوو دەلیلی ڕێی بیابانم
بە غەمزە پێی وتم لوتفی، بەسە تاکەی جەفای بێ سوود
جەوابی یەئسی دا دەستم کە وا فرمێسکە بارانم

پەراوێز edit