شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: زەمانە ئیشت گشت چەوت و بەدفەڕ زەمانە ئیشت گشت چەوت و بەدفەڕ کردەوەت ھەموو پڕ لە فیتنە و شەڕ ھەزار شازادەت توو کردە خادم بە گێژێک ئەدەی تەختەکەی قەیسەر ھەندێ گێرۆدەی دەردی ھەژاری ھەندێکیش غەرقە لە ناو سیم و زەڕ ھەندێ نەخۆش و گێژ و دەردەدار ھەندێ بە شەوقە دەماخی لەسەر ھەندێ کەوتووە لە دەشتێکی چۆڵ ھەندێ ناو باخی پڕ میوە و سەمەر ھەندێ ھاواری لە دەستی زۆردار ھەندێ مەسروورە شاد و بەختەوەر ھەندێ ڕووت و قووت بەتای کراسێ ھەندێکیش چۆغە و فاسۆنی لەبەر ھەندێ زۆر بەناز بەخێوی دەکەی ھەندێ ئەگریێ بێ دایک و پدەر لوتفی ھەر کەسە و بە جۆرێ ئەژێ ئەتۆش بنۆشە خوێناوی جگەر ++++++++++++++++++++++