ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٧٦. دڵە تۆ پیر بووی چیت لە دڵداری
دڵە تۆ پیر بووی چیت لە دڵداری
بۆچ وا بێ شەرم و شعوور و عاری
تەمەنی پیری دڵداری و ئەتۆ
ھەی ماڵ وێرانی بێ کەس ڕەنجەڕۆ
ھەی ماڵوێران بێکەس ڕەنجەڕۆ
بە ھەزاران دەرد لە تۆ ڕووی داوە
جەستەکەت بێ ھێز پشتت چەماوە
دەستت دەلەرزێ چاوت کەم بینە
شەو و ڕۆژ مەینەت لەناو ئەم ژینە
ئەگەرچی خۆتیش کە وا نەماوی
خەیاڵت داوە لە زوڵفی خاوی
بۆ کاتی لاوی دڵ گەڕایەوە
وەکوو کەنێرە و گوڵ گەشایەوە
چونکە ڕوو بە ڕووی یاری نازەنین
وەک گوڵی غونچە دەم بە پێکەنین
بە نوکتە کەوتە گفتوگۆ و کەلام
شەکەر شکاندن نەغمەی وا بە تام
لوتفی ئومێدی وەسڵی بەخشیوە
دڵی تۆ خۆشی وای قەت نەدیوە
نەغمەی وا بەتام

پەراوێز edit