شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: دڵە تۆ پیر بووی چیت لە دڵداری سەبارەت: نەغمەی وا بەتام دڵە تۆ پیر بووی چیت لە دڵداری بۆچ وا بێ شەرم و شعوور و عاری تەمەنی پیری دڵداری و ئەتۆ ھەی ماڵ وێرانی بێ کەس ڕەنجەڕۆ ھەی ماڵوێران بێکەس ڕەنجەڕۆ بە ھەزاران دەرد لە تۆ ڕووی داوە جەستەکەت بێ ھێز پشتت چەماوە دەستت دەلەرزێ چاوت کەم بینە شەو و ڕۆژ مەینەت لەناو ئەم ژینە ئەگەرچی خۆتیش کە وا نەماوی خەیاڵت داوە لە زوڵفی خاوی بۆ کاتی لاوی دڵ گەڕایەوە وەکوو کەنێرە و گوڵ گەشایەوە چونکە ڕوو بە ڕووی یاری نازەنین وەک گوڵی غونچە دەم بە پێکەنین بە نوکتە کەوتە گفتوگۆ و کەلام شەکەر شکاندن نەغمەی وا بە تام لوتفی ئومێدی وەسڵی بەخشیوە دڵی تۆ خۆشی وای قەت نەدیوە ++++++++++++++++++++++