ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٦٥. دڵ زۆر خەمبارە عاجز و بێ کەس
دڵ زۆر خەمبارە عاجز و بێ کەس
کز و داماوم بێ شەوق و ھەوەس
ڕۆژ و شەو کارم بۆتە شین و زار
زۆر پەرێشانم لە جەوری ڕۆژگار
پەنام ھەر بە تۆ بینای بانی سەر
ڕزگارم بکەی لە ڕۆژی مەحشەر
ئاگری خەفەت سووتانی جەرگم
گیرۆدەی بەڵام نزیکە مەرگم
بێ ھاوڕێ و یاوەر بێ پشتیوانم
بە خەفەت ڕۆیی عومر و ژیانم
ئەی برای ئازیز ڕوو بکەنە خوا
قەت دڵشاد مەکەن بە ماڵی دونیا
ھەرچی کە ھەیە نامێنێ و ئەڕوات
دونیای بێ بەقا لە ناوی ئەبات
زۆر بێ وەفایە بۆ کەس نامێنێ
تەنھا ھەر چاکە ناوی ئەمێنێ
لوتفی بەسیەتی دونیا پەرەستی
ڕوو بکە خودا تا کەی بێ ھەستی

پەراوێز edit