ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٦٤. دڵ داگیرساوە ئەسووتێ وەک مۆم
دڵ داگیرساوە ئەسووتێ وەک مۆم
مەگەر ھەر بە خۆم شیوەن کەم بۆ خۆم
تۆیش لە ئەحواڵم ناپرسی جارێ
مەعلووم بریندار تیغی برۆی تۆم
خەیاڵی ڕووی تۆ وا لەبەر چاوم
لە ماڵ یا لە دەر لە شاخ یا لە چۆم
تەمەننا ئەکەم لە خودای گەورە
ئارەزوومەندی دیداری ڕووی تۆم
ئارامم نییە زۆر پەشێو حاڵم
دائیم پڕ ئێشە زامەکەی بەسۆم
لەسەر تا بە پێ گشت تێک شکاوە
نەماوە تاقەت لە ھەر دوو ئەژنۆم
چەن ساڵە وەک شێت گەڕیدەی سەحرام
بە قسەی عالەم بوومە جێگەی لۆم
بە غەمزەی چەشمت وا پێ کراوم
بە سزا بژیم تا ئەو ڕۆژ تەرۆم
لوتفی واز بێنە چیت لەم خەیاڵە
مەحاڵە بۆ تۆ بێتە بەرووبۆم

پەراوێز edit