شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: دڵ زۆر خەمبارە عاجز و بێ کەس دڵ زۆر خەمبارە عاجز و بێ کەس کز و داماوم بێ شەوق و ھەوەس ڕۆژ و شەو کارم بۆتە شین و زار زۆر پەرێشانم لە جەوری ڕۆژگار پەنام ھەر بە تۆ بینای بانی سەر ڕزگارم بکەی لە ڕۆژی مەحشەر ئاگری خەفەت سووتانی جەرگم گیرۆدەی بەڵام نزیکە مەرگم بێ ھاوڕێ و یاوەر بێ پشتیوانم بە خەفەت ڕۆیی عومر و ژیانم ئەی برای ئازیز ڕوو بکەنە خوا قەت دڵشاد مەکەن بە ماڵی دونیا ھەرچی کە ھەیە نامێنێ و ئەڕوات دونیای بێ بەقا لە ناوی ئەبات زۆر بێ وەفایە بۆ کەس نامێنێ تەنھا ھەر چاکە ناوی ئەمێنێ لوتفی بەسیەتی دونیا پەرەستی ڕوو بکە خودا تا کەی بێ ھەستی ++++++++++++++++++++++