ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٣٣. ئەی چاو بڕێژە ئەشکی خەفەت بار
ئەی چاو بڕێژە ئەشکی خەفەت بار
فرمێسکت با بێ وەک سەیلی بەھار
قافڵەی ڕەفیقان دائیم بەڕێوەن
لە بەڕ و بەحر لە دەشت و لە شار
ھەرگیز ناوەستێ وەخت و بێ وەخت
نۆبەی ھات ئەڕوات بێ غەم و غەمبار
ھەر چەن ئیش و کار خەیاڵی زۆر بێ
ئەبێ جێی بێڵی کەس نایبێ ڕزگار
ھیچ مۆڵەت نییە ھەرچەن ڕجا کەی
لێم گەڕێ ماوە تۆزێ ئیش و کار
شووشەی عومرەکەت وا بە دەستەوە
شەقەی لێ ھەڵساند دای لە سەنگی خار
لوتفی بزانە زۆرت نەماوە
ڕوو لە خودا کە ھەر بڵێ ھاوار

پەراوێز edit