ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٣٤. ئەی چاو بە تۆ چی ڕوخساری دولبەر
ئەی چاو بە تۆ چی ڕوخساری دولبەر
دوایی عومرتە ھەی خاکت بەسەر
بە تۆ چی شادی بەزمی دڵداران
بە تۆ چی سەیری باغ و گوڵزاران
بەتۆچی گەشتی چیمەن و گوڵزار
کە تۆ گیرۆدەی بە داوی ڕۆژگار
بە تۆ چی ڕوخسار ڕووی مەھجەنبیان
قامەت وەک عەرعەر شۆخی شیرینان
بەتۆچی شایی و سەیران و سوحبەت
بۆخۆت بناڵە لە کونجی خەڵوەت
بە تۆ چی گوڵ گەشت فەسڵی بەھاران
غەمزە و نەزاکەت نازک نازداران
بە تۆ چی سەیران کانی و کانی ئاو
بێستان و باغان سەر شەت و شەتاو
ئەی دڵ ھەتا کەی تۆ خەیاڵ ئەکەی
لە سوخمەی ئاڵ و مەمکی زەرد وەک بەی
لە یادت دەر کە بەزمی عاشقان
ئەمجارە وەرە سەر زیکری یا ڕەحمان
تازە زینەتی دونیات لە دەس چوو
مەیخەرە یادت عومرەکەی پێشوو
لە خەو ھەڵستە بێ خەبەر ماوی
لە ھاوڕێ کانت زۆر بەجێماوی
چاوت ھەڵبڕە داماوی ھەژار
بکە بە سەردا خاکی ڕەھگوزار
خەرمانی عومرت مەعلووم بابردی
ئەم چەرخە چی ویست ئەوا پێی کردی
ڕۆژ و شەو دائیم زیکری خودا کە
تەرکی زینەت و حوبی دونیا کە
سەجدەگاھەکەت تەڕکە بە خوێناو
بگریە لە داخ عومرەکەی فەوتاو
دڵ وەک ئاوێنە پاک بکە لە غەش
غەیرەز زاتی خوا تێی نەکەوێ بەش
لوتفی ھیچ ئیشێ بە ھەوا نابێ
تاکوو شەرتەکان گشت نەێنە جێ
نازک نازداران

پەراوێز edit