شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: ئەی چاو بڕێژە ئەشکی خەفەت بار ئەی چاو بڕێژە ئەشکی خەفەت بار فرمێسکت با بێ وەک سەیلی بەھار قافڵەی ڕەفیقان دائیم بەڕێوەن لە بەڕ و بەحر لە دەشت و لە شار ھەرگیز ناوەستێ وەخت و بێ وەخت نۆبەی ھات ئەڕوات بێ غەم و غەمبار ھەر چەن ئیش و کار خەیاڵی زۆر بێ ئەبێ جێی بێڵی کەس نایبێ ڕزگار ھیچ مۆڵەت نییە ھەرچەن ڕجا کەی لێم گەڕێ ماوە تۆزێ ئیش و کار شووشەی عومرەکەت وا بە دەستەوە شەقەی لێ ھەڵساند دای لە سەنگی خار لوتفی بزانە زۆرت نەماوە ڕوو لە خودا کە ھەر بڵێ ھاوار ++++++++++++++++++++++