ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٣١. ئەی وەتەن ئیمڕۆ لە داخت جەرگی خۆم بوریان ئەکەم
ئەی وەتەن ئیمڕۆ لە داخت جەرگی خۆم بوریان ئەکەم
بۆ کزی و شێواوی تۆیە شیوەن و گریان ئەکەم
ئەی وەتەن سەرگەشتە و وێرانە شار و دێت
من لە داخی دەردی توو وا ڕوو لەسەر کێوان ئەکەم
ئەی وەتەن ئیمرۆ کە مات و کەساس و بێ دەسی
بێتە ڕۆژی خۆی سەر و ماڵم ھەموو قوربان ئەکەم
ئەی وەتەن دەردمانی دەرد و زامی تۆ یەک گرتنە
دەسگرن گەورە و بچووک ھەم بادینی و سۆران ئەکەم
ئەی وەتەن دووچاری داوی دەستی بێگانەی ئەلیم
بۆ نەجاتت حازرم ھەر دەم بە ماڵ و گیان ئەکەم
ئەی وەتەن عالەم ھەموو خۆش بەختە ئیمرۆ تۆ نەبێ
بۆیە ھەر شەو تا سەحەر من ناڵە و فەغان ئەکەم
ئەی وەتەن ھەر ئەمری بێ لوتفی لە خزمەت حازرە
بێ گومان ڕاست و دروستە وەی بەسەرچاوان ئەکەم
دەس گرن گەورە و بچووک

پەراوێز edit