شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: ئەی وەتەن ئیمڕۆ لە داخت جەرگی خۆم بوریان ئەکەم سەبارەت: دەس گرن گەورە و بچووک ئەی وەتەن ئیمڕۆ لە داخت جەرگی خۆم بوریان ئەکەم بۆ کزی و شێواوی تۆیە شیوەن و گریان ئەکەم ئەی وەتەن سەرگەشتە و وێرانە شار و دێت من لە داخی دەردی توو وا ڕوو لەسەر کێوان ئەکەم ئەی وەتەن ئیمرۆ کە مات و کەساس و بێ دەسی بێتە ڕۆژی خۆی سەر و ماڵم ھەموو قوربان ئەکەم ئەی وەتەن دەردمانی دەرد و زامی تۆ یەک گرتنە دەسگرن گەورە و بچووک ھەم بادینی و سۆران ئەکەم ئەی وەتەن دووچاری داوی دەستی بێگانەی ئەلیم بۆ نەجاتت حازرم ھەر دەم بە ماڵ و گیان ئەکەم ئەی وەتەن عالەم ھەموو خۆش بەختە ئیمرۆ تۆ نەبێ بۆیە ھەر شەو تا سەحەر من ناڵە و فەغان ئەکەم ئەی وەتەن ھەر ئەمری بێ لوتفی لە خزمەت حازرە بێ گومان ڕاست و دروستە وەی بەسەرچاوان ئەکەم ++++++++++++++++++++++