ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٣٠. ئەی فەلەک بەسیە خەیلێ فەوتاوم
ئەی فەلەک بەسیە خەیلێ فەوتاوم
لە ئینسان ناچم ئەوەن شێواوم
لە خەم و چەپۆک دەورانی بەدبەخت
دەروون پڕ لە ئێش زووخ و زووخاوم
دڵم پڕ لە دەرد ھەناسەم سەردە
وەک گوڵی بێ ئاو سیس و ژاکاوم
ھەر وەکوو ھەیکەڵ زەمانەی قەدیم
وجوودی بێ ڕۆح بە پاوە ماوم
ئەم شەو زامانم یەکجار کارییە
غەم لە چوار لاوە دەوری لێ داوم
کەوتوومەتە گێژ بەحری غەمە و تەم
بەدەس دەردەوە گرفتار ماوم
دڵ وەک تەیرێکی ئەسیر و غەریب
لوتفی بێ خەبەر موبتەلای داوم

پەراوێز edit