شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: ئەی فەلەک بەسیە خەیلێ فەوتاوم ئەی فەلەک بەسیە خەیلێ فەوتاوم لە ئینسان ناچم ئەوەن شێواوم لە خەم و چەپۆک دەورانی بەدبەخت دەروون پڕ لە ئێش زووخ و زووخاوم دڵم پڕ لە دەرد ھەناسەم سەردە وەک گوڵی بێ ئاو سیس و ژاکاوم ھەر وەکوو ھەیکەڵ زەمانەی قەدیم وجوودی بێ ڕۆح بە پاوە ماوم ئەم شەو زامانم یەکجار کارییە غەم لە چوار لاوە دەوری لێ داوم کەوتوومەتە گێژ بەحری غەمە و تەم بەدەس دەردەوە گرفتار ماوم دڵ وەک تەیرێکی ئەسیر و غەریب لوتفی بێ خەبەر موبتەلای داوم ++++++++++++++++++++++