ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٢٩. ئەی دڵ ھەتا کەی یاری غەمباری
ئەی دڵ ھەتا کەی یاری غەمباری
ھەتا کەی میحنەت ھەم خاکەساری
تا کەی ئەسیری دەستی دەوران بم
تا کەی ڕەزیلی ناو ھاوسەران بم
تا کەی دەردەکەم ھەر وا گران بێ
حاڵم ھەتا کەی وا پەرێشان بێ
ئەستێرەی بەختم تا کەی بێ شەوقە
جەفا و دەرد و غەم لە گەردن تەوقە
دۆستی دڵخوازم تا کەی دوژمن بێ
عالەم بەبێ سووچ قینی لە من بێ
درەختی بەختم تا کەی بێ بەر بێ
ڕەنجی فەرھادیم بۆچ بێ سەمەر بێ
تا کەی باری غەم لەسەر شانم بێ
لە جێگەی شادی ھەر گریانم بێ
فەلەک با بەس بێ دەوران بێتە کام
تاوێ گوشادی بێتەوە بۆ لام
ڕەبی دەخیلە با بەس بێ مەینەت
عومرێکی کامیل بەخشی بە ڕەحمەت
تەحەمول کەمە لای نەفسی بەشەر
ڕەبی ڕزگارم بکەی لە خەتەر
لوتفی چیت ماوە تازە لە دونیا
پێنج و دوو ڕۆژێ ئەویش ھەر ئەڕوا
ئەستێرەی بەختم

پەراوێز edit