ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
٢٢. ئەی دڵ بێزاری لە ژین دائیمەن مەشغووڵی شین
ئەی دڵ بێزاری لە ژین، دائیمەن مەشغووڵی شین
بەسیە تا کەی ھەر گرین؟ ! جارێ ئاو، جارێکی خوین
دڵ برینداری زەمانم، خەرمەنی عومری سووتانم
دەربەدەر تاڵە ژیانم، جەرگ و دڵ بۆتە برین
وەکوو خوێنە ئاوی چاوم، خۆم وەکوو کەشتی سەر ئاوم
تاب و تاقەت لێ بڕاوم، مردنم چاتر لە ژین
چاترە مەرگ لەم ژیانە، بوومە جێی تانەی بێگانە
وام لە زومرەی فاسیقانە، ڕووسیای بەر دەستی دین
شەرمەزاری لای ڕەسوولم، بۆیە غەمگین و مەلوولم
لە کردەی خۆم ناقەبووڵم، سەد دەخیل شای مورسەلین
شاھی جەمعی ئەنبیای، خۆشەویستی زاتی خوای
شافیعی ڕۆژی جەزای، ھاوارە شاھی مەدین
ھەر تۆ شاھی ئەنس و جانی، خاتەمی پێغەمبەرانی
جێی مورادی عاسیانی، خەلقەتت ئایەی موبین
مەدحی تۆ ئایەتی قورئان، خاوەنی موعجیزە و بورھان
ئەی ئەشرەفی ھەردوو جیھان، خۆتی ڕووناکی سەر زەمین
ناوی تۆ یاسین و تاھە، بۆ ئومەت پشت و پەناھە
لوتفی خاوەنی گوناھە، تۆی شفيع المذنبين

پەراوێز edit