یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلە ڕووڕەشی نامە سیام
غەیری تۆ ھیچ کەس نییە بۆ من ببێ پشت و پەنام
ڕووڕەش دەرگاھی تۆم ھاتوومە بەر دەرگانەکەت
عاجز و ڕیسوای گوناھم خاکەساری ڕووی جەزام
زۆر پەشیمانم ئەگەرچی پارە ناکا داد و شین
عومری گەنجیم ڕابوارد گشتی بەبێھۆشی و نەفام
تازە چی بکەم ڕوو لە کوێ کەم کێ بەیاد کەم غەیری تۆ
چاوەڕێی لوتفت ئەکەم وەستا وەمە ھەر وەک خەدام
سەری خۆم ھەڵگرت و ھاتم بۆ دەخاڵەت بۆ ڕجا
مل کەچ و ڕوو زەرد و مەئیووسم ئەتۆی خيرُ الانام
تەرکی فەرز و سونەتم زۆرە چ فایدە چوو لە دەس
خۆم بە نەسڵی تۆ ئەزانم ئەی حەبیبی لايَنام
لوتفی دەردی زۆر گرانە ئەی شَفيع المُذنِبين
ڕووی لوتفت سانیشان دە زۆر زەلیل و بێ نەوام