یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک ماڵی وێران بێ منم
چاو بە ئەشک و دڵ بە ئاھ و غەرقی عوسیان بێ منم
ڕووڕەشی دونیا و قیامەت توێشەی ڕاھم نییە
نائومێدی کردەوەی خۆم ڕەنج بە خەسران بێ منم
دەردەکەم دەردی گرانە زۆر لە مێژە تووش بووم
ئەو کەسەی دووچاری دەرد و دووری دەرمان بێ منم
بۆچ نەگریێم من بە دائیم شیوەنێ بەرپا نەکەم؟
دووکەڵی ئاھی دەروونم ڕوو لە ئاسمان بێ منم
سەد پەشیمانی و نەدامەت وا لەناو دڵ ھەڵ ئەسێ
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک خاک بە دامان بێ منم
بارەکەم یەکجار گرانە کەس نییە دەس باری دا
دەستی ناو کەشتی بە دەر خە غەرقی تۆفان بێ منم
خۆتی چارەی دەردی لوتفی یا شَفيع المُذنِبين
بێ نەوا و بێ عیلاج و چاو بە گریان بێ منم