شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلە ڕووڕەشی نامە سیام یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلە ڕووڕەشی نامە سیام غەیری تۆ ھیچ کەس نییە بۆ من ببێ پشت و پەنام ڕووڕەش دەرگاھی تۆم ھاتوومە بەر دەرگانەکەت عاجز و ڕیسوای گوناھم خاکەساری ڕووی جەزام زۆر پەشیمانم ئەگەرچی پارە ناکا داد و شین عومری گەنجیم ڕابوارد گشتی بەبێھۆشی و نەفام تازە چی بکەم ڕوو لە کوێ کەم کێ بەیاد کەم غەیری تۆ چاوەڕێی لوتفت ئەکەم وەستا وەمە ھەر وەک خەدام سەری خۆم ھەڵگرت و ھاتم بۆ دەخاڵەت بۆ ڕجا مل کەچ و ڕوو زەرد و مەئیووسم ئەتۆی خيرُ الانام تەرکی فەرز و سونەتم زۆرە چ فایدە چوو لە دەس خۆم بە نەسڵی تۆ ئەزانم ئەی حەبیبی لايَنام لوتفی دەردی زۆر گرانە ئەی شَفيع المُذنِبين ڕووی لوتفت سانیشان دە زۆر زەلیل و بێ نەوام ++++++++++++++++++++++