ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٥. ئەی برادەر چی بکەم دڵم پڕ بووە لە غەم
ئەی برادەر چی بکەم، دڵم پڕ بووە لە غەم
شادی لە دڵدا نییە، گەر ئەپرسی زۆر و کەم
خەیاڵی فیکری دونیا، دڵ ئەفڕێ لە ھەوا
فیکری ئاخیرەت بەجارێ چۆتە دەرەجەی عەدەم
عەجەب عەقڵ و شعوورت، لەلا نەماوە کاکە
قەت فیکرێ ناکەی ئەتۆ، لە ئەمری خودای ئەعزەم
بەسە تۆ بیرێ بکە! ئەی ڕوو ڕەشی ڕوو سیاھ
چەندی مەغروور و بێ ھۆش، ناترسی لە جەھەنەم
حەیا کە لەو خودایە، بێ ھەمتا و بێ شەریکە
خالیقی ئەرز و ئاسمان، بەھەشت و باغی ئیرەم
تەوبەکە زوو فرسەتە! ئەجەل دائیم حازرە
لە بن گوێی ھەموومان، بە زوولجەلالی قەسەم
لوتفی تۆ دەخاڵەت کە، بە دەرگاھی ئەو کەسە
کە خۆی خَيرُ النَبيیە، ئوممەتی خَيرالأُمَم

پەراوێز edit