شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: ئەی برادەر چی بکەم دڵم پڕ بووە لە غەم ئەی برادەر چی بکەم، دڵم پڕ بووە لە غەم شادی لە دڵدا نییە، گەر ئەپرسی زۆر و کەم خەیاڵی فیکری دونیا، دڵ ئەفڕێ لە ھەوا فیکری ئاخیرەت بەجارێ چۆتە دەرەجەی عەدەم عەجەب عەقڵ و شعوورت، لەلا نەماوە کاکە قەت فیکرێ ناکەی ئەتۆ، لە ئەمری خودای ئەعزەم بەسە تۆ بیرێ بکە! ئەی ڕوو ڕەشی ڕوو سیاھ چەندی مەغروور و بێ ھۆش، ناترسی لە جەھەنەم حەیا کە لەو خودایە، بێ ھەمتا و بێ شەریکە خالیقی ئەرز و ئاسمان، بەھەشت و باغی ئیرەم تەوبەکە زوو فرسەتە! ئەجەل دائیم حازرە لە بن گوێی ھەموومان، بە زوولجەلالی قەسەم لوتفی تۆ دەخاڵەت کە، بە دەرگاھی ئەو کەسە کە خۆی خَيرُ النَبيیە، ئوممەتی خَيرالأُمَم ++++++++++++++++++++++