ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٦. ئەی برای ئازیز نووری چاوانم
ئەی برای ئازیز نووری چاوانم
گەر پرسیار ئەکەی وەزع و ژیانم
ھەر ئەوەندەیە ھەناسەم ماوە
ئەینا وەک مردوو دوور لە ژیانم
بە دەس دەردەوە حاڵم پەشێوە
جەوری دنیای دوون پشتی شکانم
گەلێ بێزارم لە جەوری ڕۆژگار
لە داخان ھەردەم دڵ پڕ لە ژانم
بێ جێگە و مەئوا بێ ئیش دەس بەتاڵ
پەراگەندەی ناو کووچە و کۆڵانم
ھەر ساتێ دەردێ ھەر تاو ئازارێ
دووچار و شێواو زۆر پەرێشانم
ھەمیشە لە ناو بەحری خەم و دەرد
موبتەلای ھەزار باری گرانم
وەک داری سەر یاڵ کز و بێ گەڵام
پابەندی داوی چەرخی دەورانم
لوتفی مژدە بێ سوپای خەم شکەست
سەد شوکر بۆ خوا کە شادومانم

پەراوێز edit