ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٤. ئەی برادەر بۆ زویری غەم مەخۆ دونیایی دوون
ئەی برادەر بۆ زویری غەم مەخۆ دونیایی دوون
ڕزق و عومر و ئەجەلت نووسراوە بەینی کاف و نوون
بۆچ ئەوەندە بە پەرۆشی پارە ناکا ڕاکەڕاک
نە دڵت شاد بێ بە بوون و نە غەمت بێ بە نەبوون
گشتی تەقدیری خودایە خالیقی ئەرز و سەما
ئاگەداری خۆت بە گیانە خۆت مەخەرە چەند و چوون
غەم بخۆ حۆ ئەی برادەر کاکی خۆم ئەی بێخەبەر
چۆن ئەزانی تا ئێوارە ساغ ئەبێ یا سەرنگوون
چەن کەسانێک وا ئەبینم زۆر غروور و حاڵ نەزان
وەک تری لەو ڕۆژەدا کوژراوە فەوتاوە زەبوون
چۆن لە مەکری خوات ئەمبینی وا بەبێ باکی ئەڕۆی
وا دەمێ تر تۆ ئەبینم دووچاری ناو خاک و خوون
لوتفی دەردی خۆت دەوا کە ماڵ وێرانی بێخەبەر
چەن ھەزارانی وەکوو تۆ کەوتە داوی ھات و چوون

پەراوێز edit