شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: ئەی برادەر بۆ زویری غەم مەخۆ دونیایی دوون ئەی برادەر بۆ زویری غەم مەخۆ دونیایی دوون ڕزق و عومر و ئەجەلت نووسراوە بەینی کاف و نوون بۆچ ئەوەندە بە پەرۆشی پارە ناکا ڕاکەڕاک نە دڵت شاد بێ بە بوون و نە غەمت بێ بە نەبوون گشتی تەقدیری خودایە خالیقی ئەرز و سەما ئاگەداری خۆت بە گیانە خۆت مەخەرە چەند و چوون غەم بخۆ حۆ ئەی برادەر کاکی خۆم ئەی بێخەبەر چۆن ئەزانی تا ئێوارە ساغ ئەبێ یا سەرنگوون چەن کەسانێک وا ئەبینم زۆر غروور و حاڵ نەزان وەک تری لەو ڕۆژەدا کوژراوە فەوتاوە زەبوون چۆن لە مەکری خوات ئەمبینی وا بەبێ باکی ئەڕۆی وا دەمێ تر تۆ ئەبینم دووچاری ناو خاک و خوون لوتفی دەردی خۆت دەوا کە ماڵ وێرانی بێخەبەر چەن ھەزارانی وەکوو تۆ کەوتە داوی ھات و چوون ++++++++++++++++++++++