ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٣٩. کوردە بنوارە لە کردار و لە ئەوزاعی زەمان
کوردە بنوارە لە کردار و لە ئەوزاعی زەمان
خاکی تۆ ئیمڕۆ سەرانسەر پڕ لە جەوری دوژمنان
ئاگری زۆردار بە جارێک کوردستان وێران ئەکات
ھەر لە دەشت و شیو ھەردە تاکوو لووتکەی شاخەکان
ڕۆژ و شەو لێشاوی مەینەت دەشت و دونیای گرتوە
ئەم گەلە ھەردەم پەریشانە لە ژێر باری گران
باخ و باخاتی سووتا، وێران بووە دێھات ھەمووی
کەوتنە شیوەن بە جارێ ئاسمان و قودسیان
ڕوو لە ھەر شوێنێ ئەکەی ھەر شیوەن و گریان و خەم
عالەمی کورد گشت ئەناڵێنێ بەجارێ پیر و جوان
گەر کەسێ گوێ ڕاگڕێ جەرگی کون و لەت لەت ئەبێ
ولگەی زیندوویەتی خۆی ئەداتە بەربادی زەمان
لوتفی ھەر دەم چاوەڕوانە بۆ تەرەقی قەومی خۆی
ڕۆژێ بێ کوردیش نەجاتی بێ وەکوو باقی گەلان

پەراوێز edit