ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٣٨. کوردستان مژدە بەیانی داوە
کوردستان مژدە بەیانی داوە
خۆر لەسەر شاخت گوێچکەی کێشاوە
سەیری دونیا کە لە خوار و لە ژوور
ھەمووی بە یەکجار لە خەو ھەڵساوە
ھەر کەس لەم ڕۆژە سست بێ بزانە
ئەو لە کاروانی میللەت جێ ماوە
ڕۆژ ڕووناک شەوقی دا لە کوردستان
دووکەڵی غەم و غەدری پێچاوە
چەن ساڵە کە تۆ وا خەبات ئەکەی
بە جەور و خەفەت دەرد و سزاوە
داری بەختەکەت وا ھاتۆتە بەر
شنە شنێتی بەدەم سەباوە
زۆر ئاگادار بە دوژمنی ناکەس
تێکی بشکێنی و بیخاتە لاوە
پشتی یەک بگرن ئەی میللەتی کورد
لە ھەر کوێی ھەن لە ڕووی دونیاوە
لە بیرتان نەچێ دەستم بە دامان
ئەو غەدرەی کە وا لە کورد کراوە
خزمەت بێگانە زۆر بێ بەقایە
مەعلووم خزمەت کار ھەر دەرکراوە
لوتفی بێنە یاد کردەوەی پێشوو
دەرحەق بە کوردان کەچی کراوە
ئەم غەزەڵە لەپاش بەیان نامە گرنگەکەی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ وتووە.

پەراوێز edit