ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٣٧. کوردستان شەرتە تاکوو بمێنم
کوردستان شەرتە تاکوو بمێنم
تازێ باری تۆم نابێ بیشکێنم
ھەتاکوو ماوم لەسەر ڕووی دونیا
دەرد و خەمی تۆ لە دڵ دەر بێنم
لە یادم ناچێ تا ڕۆژی مەرگم
کزەی جەرگم دێ ھەتا ئەمێنم
خاک و خۆڵەکەم ئاو درا بە خوێن
بەو خوێنە لالە و نەسرین ئەڕوێنم
چەن نەوجەوانان خۆیان بەخت کرد
دەک لە دوای ئەوان یاخوا نەمێنم
دەخیلم دەخیل ئەی لاوی وەتەن
بۆ کزی ئێوە دڵ پڕ لە خوێنم
یەک پارچە یەک دڵ یەک دەس یەک زمان
منیش لەگڵتان شەرت و بەڵێنم
ھەموو وەک برا ڕاوەستین یەک سەف
ڕووبەڕووی دوژمن خوێنم بڕژێنم
لوتفی زەلیلە ئیمرۆ قەومی کورد
کوا دەوای دەردی خاک بە دامێنم

پەراوێز edit