ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٢٦. چەن ساڵە ئەمن وەک بولبولی باغ
چەن ساڵە ئەمن وەک بولبولی باغ
ئەسیرم لەبەین قەل و بووم و زاغ
گیرۆدەی داوی ئەم چەرخە پیرەم
ھەمیشە دڵم پڕ لە دەرد و داغ
چەن خۆشە تێکەڵ ئەم دونیا نەبی
زوو بڕۆی تیا دەرچی بێ وجاغ
قەت ڕۆژێ نەبوو کەمێ شادومان
یەک لەحزە دڵم لە غەم بێ فەراغ
ڕۆژێ ئەمبینی گێژ و کز و مات
ڕۆژێکیش گەشم بە شەوق و دەماغ
ڕۆژێ جەستەکەم ھەر وەک پۆڵایە
ڕۆژێکیش نەخۆش لە سەر جێ ناساغ
لوتفی بەس بڵێ لە جەوری ڕۆژگار
ھەزار وەک تۆ چوو بێ سەر و سۆراغ

پەراوێز edit