شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: چەن ساڵە ئەمن وەک بولبولی باغ چەن ساڵە ئەمن وەک بولبولی باغ ئەسیرم لەبەین قەل و بووم و زاغ گیرۆدەی داوی ئەم چەرخە پیرەم ھەمیشە دڵم پڕ لە دەرد و داغ چەن خۆشە تێکەڵ ئەم دونیا نەبی زوو بڕۆی تیا دەرچی بێ وجاغ قەت ڕۆژێ نەبوو کەمێ شادومان یەک لەحزە دڵم لە غەم بێ فەراغ ڕۆژێ ئەمبینی گێژ و کز و مات ڕۆژێکیش گەشم بە شەوق و دەماغ ڕۆژێ جەستەکەم ھەر وەک پۆڵایە ڕۆژێکیش نەخۆش لە سەر جێ ناساغ لوتفی بەس بڵێ لە جەوری ڕۆژگار ھەزار وەک تۆ چوو بێ سەر و سۆراغ ++++++++++++++++++++++