ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٠١. لاوی کورد ئیمڕۆکە ڕۆژی تێکۆشان و ھیمەتە
لاوی کورد ئیمڕۆکە ڕۆژی تێکۆشان و ھیمەتە
کوردستانت وەک بەھەشت بوو ئیمڕۆ غەرقی زیللەتە
چەن زەمانە کورد زەلیل و ماڵ وێران و کۆڵەوار
نەگبەت و دەرد و موسیبەت گرتویە ئەم میللەتە
ئەم وڵاتە چەن شیرین بوو ئێستای عەینی دۆزەخە
بۆ نەجاتی ڕاپەڕن لەم عەسرە وەختی فرسەتە
پیاو و ژن ھەم پیر و جوانتان ڕامەوستن ڕۆژ و شەو
ھەوڵ بدەن بۆ دین و دونیا تا بە کەی لەم غەفڵەتە
بۆ مەرام و سوودی میللەت لەحزەیێ غافڵ مەبن
چونکە خاکی نیشتمانت پڕ لە خۆشی و سەروەتە
پڕ لە کانگای زێڕ و زیوە دار و بەردی گەوھەرە
گشتی مێرگ و مێرغوزارە چەشنی باخی جەننەتە
لوتفی بەسیە شین و گریان سەد شوکر بۆ زاتی حەق
قەومی کوردی تۆ بە جارێ ڕوو لە ڕێگەی نەسرەتە

پەراوێز edit