شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: لاوی کورد ئیمڕۆکە ڕۆژی تێکۆشان و ھیمەتە لاوی کورد ئیمڕۆکە ڕۆژی تێکۆشان و ھیمەتە کوردستانت وەک بەھەشت بوو ئیمڕۆ غەرقی زیللەتە چەن زەمانە کورد زەلیل و ماڵ وێران و کۆڵەوار نەگبەت و دەرد و موسیبەت گرتویە ئەم میللەتە ئەم وڵاتە چەن شیرین بوو ئێستای عەینی دۆزەخە بۆ نەجاتی ڕاپەڕن لەم عەسرە وەختی فرسەتە پیاو و ژن ھەم پیر و جوانتان ڕامەوستن ڕۆژ و شەو ھەوڵ بدەن بۆ دین و دونیا تا بە کەی لەم غەفڵەتە بۆ مەرام و سوودی میللەت لەحزەیێ غافڵ مەبن چونکە خاکی نیشتمانت پڕ لە خۆشی و سەروەتە پڕ لە کانگای زێڕ و زیوە دار و بەردی گەوھەرە گشتی مێرگ و مێرغوزارە چەشنی باخی جەننەتە لوتفی بەسیە شین و گریان سەد شوکر بۆ زاتی حەق قەومی کوردی تۆ بە جارێ ڕوو لە ڕێگەی نەسرەتە ++++++++++++++++++++++