لایەقی زوڵم و جەفا خۆم، غەرقی دەریای خەتا خۆم
مائیلی ئەھلی فەنا خۆم، تالبی زومرەی شەقا خۆم
دەستەئەژنۆ، قوڕ بە سەر خۆم، ماڵ وێران، ڕەنج خەسەر خۆم
عومری گەنجی بێ سەمەر خۆم، ڕووڕەشی دارُالبَقا خۆم
چیم نەکرد بۆ قیامەت، کەوتمە ئاھ و نەدامەت
چاو بە ئاو و دڵ بەحەسرەت، ژینی بێ سوود و ھەبا خۆم
عومرەکەم چوو بە تاڵان، مەحکوومی نەفس و شەیتان
مائیلی ئەھلی عوسیان، ڕوو زەرد ڕۆژی جەزا خۆم
***
ڕۆژی جەزا مەسئوولم، بۆیە ئەونە مەلوولم
کردەوەی بێ میوولم، مل لە داوی بەڵا خۆم
ئەسیری داوی بەڵام، تالیبی نەفس و ھەوام
زۆر ڕووڕەش و بێ حەیام، ڕوو لە ئەھلی فەنا خۆم
لوتفی دوور لە تەقوا بوو، عاسی لە ئەمری خوا بوو
لە مەغرووری ئەغوا بوو، ساعی بۆ پێشەوا خۆم