ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١٠٠. لالۆ حەمەی ڕیش درێژ ئەگەڕێ وەک مەڕی گێژ
لالۆ حەمەی ڕیش درێژ ئەگەڕێ وەک مەڕی گێژ
عومرت وا ڕوو لە خوارە وەکوو گڵۆڵەی لا لێژ
لە خەو ھەڵسە ھیچ نەزان بێ خەبەری ماڵ وێران
ڕوو لە دەرگەی خودا کە دوایی ئەبی پەشیمان
ئەوەندە تەماع کاری لە عومری خۆت بێزاری
لە قیامەت ناترسی ئەوەندە شەرمەزاری
تەرکی سەیر و سەفا کە دەردی دڵت دەوا کە
ئەم چوار ڕۆژەت کە ماوە پەیڕەوی ئەمری خوا کە
نە بزنت ھەیە نە مەڕ، مەشغووڵی چیت ئاخر شەڕ؟
تا کەی لەم حاڵەتە بی جەفا کار و ڕەنج خەسەر؟
ھیچ ئاگات لە خۆت نییە، کردەوەت بۆ دین نییە
چاوت ھەڵبڕە تۆزێ سەیری ڕابوردووت چییە
لوتفی غەمی خۆت بخۆ با تۆیش نەبی ڕەنجەڕۆ
ئەوەی تۆ ئەڵێی ڕاستە سوودێکی نییە بۆ تۆ

پەراوێز edit