ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٦٤. ھەموو دڵێ بە نەزەر خۆیەوە غەمێکی ھەیە
ھەموو دڵێ بە نەزەر خۆیەوە غەمێکی ھەیە
دڵی منە کە غەم و دەردی عالەمێکی ھەیە
سوئال ئەکا لە پزیشکێ، شعوور و عەقڵی سەلیم
برینی جەھل و نەزانی، چ مەرھەمێکی ھەیە؟
عیتاب ئەکا، لە قەدەر، بۆ چی فازیل و زانا
لە کاتی قیسمەتی ڕیزقا، بەشی کەمێکی ھەیە
لە داھییانی سیاسەت ئەپرسێ بۆ چی ھەوا
لە خاوەری وەسەتا دووکەڵ و تەمێکی ھەیە
لە حیرەتایە کە ئەربابی سەروەت و سامان
ھەمیشە برسییە، تێرە، ئەوی ژەمێکی ھەیە
ئەپرسی: بۆ چی ئەوەی خائینە بە خاکی وەتەن
لە ئیفتیرا و درۆدا چەنە و دەمێکی ھەیە
غەریقی دەرد و پەژارە و غەمی جیھانێکە
لەبەر ئەمە دڵەکەی بابە ماتەمێکی ھەیە

پەراوێز edit