ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٦١. ھەر سەعاتێکی بە سەد ساڵە ھەموو عومری شەوم
ھەر سەعاتێکی بە سەد ساڵە ھەموو عومری شەوم
ڕۆژی ئازادی، ئەتۆ بیت و خودا! بێرە خەوم
گرەوم کردووە تۆ ژینەری قەومی مردوویت
پەردەی پێشت فڕێ دە، کە نەدۆڕێ گرەوم
ڕێگەکەت پڕ چقل و خار و خەسوخاشاکە
شەو و ڕۆژ ھەڵپە ئەکەم، کول بووە داسی درەوم
پێم سوا ھێزی نەما، ڕێگەیی مەقسەد دوورە
ڕەھبەری زۆرە شوکور لاوی دلێر و ئازان
ڕەھبەرم زۆرە شوکور لاوی دلێر و ئازان
بابە! من پیرم و ئوفتادە، نەماوە برەوم

پەراوێز edit