ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٦٠. گەلێ دوژمن لە گشت لا خەریکی کوشتنی تۆیە
گەلێ دوژمن لە گشت لاوە، خەریکی کوشتنی تۆیە
لە ھەر گۆشەی، وەتەن، گوێ بگرە دەنگی شین و ڕۆڕۆیە
ئەسیری و کوشتنی کوردان دەمێکە تەوقی ئەستۆیە
لە پاش کوشتاری موکری ئێستە کە نۆرەی جوانڕۆیە
لە بەر چی؟ خوێنی ئەم قەومە موباحە لای ھەموو قەومێ
لەسەر ئەم قەومە مەزڵوومە قیامەت بۆ چی ناقەومێ
لە قانوونی ژیان، ھەر قەومی کورد مەئیوس و مەحروومە
جەزای دارە، ئەوی ژینی بوێ، لەم قەومە مەزڵوومە
بەری ئەم دارە ئەستۆ و گەردنی لاوانی مەحکوومە
لە دونیادا ژیان بۆ قەومی کورد نایاب و مەعدوومە
لە کوێی ئەی ڕۆحی کاوە، ھەڵگری بەیداخی حوڕڕییەت
نەجاتی میللەتی کورد دەی، لە دیلی و مەینەت و زیللەت
مەپرسە سیروان بۆ سوورە؟ دیجلە بۆ چی لێڵاوە
بەڕاستی ئاوی ئەم نەھرانە سێسەد ساڵە خوێناوە
چ خوێنێ؟ ، خوێنی کورد و لاوی کوردستانە ڕێژراوە
لە لای تورک و عەجەم کوشتاری ئێمە مۆدەیە و باوە
لە مێژووی کۆمەڵا بابە یەک و سەد تۆڵە نووسراوە
ئەمە دەورێکی زەححاکە نزیکە ھەڵکەوێ کاوە
حکوومەتی ئێران بە بەھانەی چەک سەندنەوە لە ١ی کانوونی ساڵی ١٩٥٠دا بە ھێزی ھوایی و زەمینییەوە پەلاماری عەشیرەتی جوانڕۆی دا. بەو ھۆیەوە ئەم دەستە بەستە بێژراوە.

پەراوێز edit