ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٥٩. گیرۆدە بووم بە زەحمەتی ماڵ و مناڵەوە
گیرۆدە بووم بە زەحمەتی ماڵ و مناڵەوە
پێوەندە پێم، بە خۆیش و بە مام و بە خاڵەوە
گەورەترین موعجیزە: تەنھایی مەسیح
ورد بینەوە ئەگەر بە نەزەر وەزع و حاڵەوە
ئیمڕۆم شەوە، سبەینێ ئەڵێم ڕۆژ ئەبێتەوە
تاریکتری ئەبینم ھەتا ئەچمە ساڵەوە
بەینێ بوو ئاشنا، نەبوو دەستم لەگەڵ قەڵەم
دیسان لەبەر چی کەوتمە فیکر و خەیاڵەوە
ڕووی قاقەزم ڕەشە، قەڵەمم نووکی لەتلەتە
وا چاکە قەت نەکەومە خەیاڵی مەحاڵەوە
وێرانە مڵک و ماڵ و ھەموو نیشتمانەکەم
ئەفرۆشری، بە ھیچە، بە دەستی دەڵاڵەوە
مردن! دەخیلتم وەرە زوو بمگەرێ بەسە
دنیام لە لا جەھەننەمە بەم ژینە تاڵەوە
سێ عەسرە ئاو و خاکێ کە میراتی کۆمەڵە
ئێستاکە زەوتە، وا بە دەس ئەغیاری زاڵەوە
بەش بەش کراوە بابە ھەموو خاکی قەومەکەم
چی بکەم بە بێکەسی و بە زمانێکی لاڵەوە

پەراوێز edit