شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: ھەر سەعاتێکی بە سەد ساڵە ھەموو عومری شەوم ھەر سەعاتێکی بە سەد ساڵە ھەموو عومری شەوم ڕۆژی ئازادی، ئەتۆ بیت و خودا! بێرە خەوم گرەوم کردووە تۆ ژینەری قەومی مردوویت پەردەی پێشت فڕێ دە، کە نەدۆڕێ گرەوم ڕێگەکەت پڕ چقل و خار و خەسوخاشاکە شەو و ڕۆژ ھەڵپە ئەکەم، کول بووە داسی درەوم پێم سوا ھێزی نەما، ڕێگەیی مەقسەد دوورە ڕەھبەری زۆرە شوکور لاوی دلێر و ئازان ڕەھبەرم زۆرە شوکور لاوی دلێر و ئازان بابە! من پیرم و ئوفتادە، نەماوە برەوم ++++++++++++++++++++++