چیای زاغروس بەرز و بڵنگە
گشت پێچ و دەری بێشەی پڵنگە
جێگە و ھەواری قەومی بە چنگە
ئەم نیشتمانە بە کورد دراوە
ھیچ دونیاگرێ پێی نەگیراوە
ڕۆم ا بە سوپای بێشمارەوە
چەنگیز بە تورک و بە تاتارەوە
وەک سەیلی ئاگر ھاتە خوارەوە
پڵنگی زاغروس ڕێگای لێ گرتن
یەک لە دوای یەکتر لە ناوی بردن
چیای زاغروس گویی دیجلە و فورات
بەھشتی دونیا بۆ ژین و حەیات
یەزدانی گەورە داویە بە خەڵات
بە کوردی ئازا و نەبەزی شاخی
بابە بە حیلە ناشکێ دەماخی