ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٥٢. چۆن بەخێرھاتنت بکەم میرم زمانم ئەبکەمە
لە ھاوینی ساڵی ١٩٤٨ زایینیدا محەممەد عەلی عەونی بەگ ھاتە سلێمانی قادر قەزازیشی بەناوێ ڕەھبەرییەوە لە بەغداوە لەگەڵ خۆی ھێنابوو لای قازی شێخ محەممەدی خاڵ میوان بوو بۆ زیارەت ھاتە لام بۆ ماڵەوە کوتوپڕ بۆ بەخێرھاتنی ئەم پێنج ھۆنراوەم وت.
چۆن بەخێرھاتنت بکەم، میرم! زمانم ئەبکەمە
لایقی تەشریفی تۆ، ھەرچی بڵێم ھێشتا کەمە
ڕۆح و سەر ھەر دوو بە جارێ پێشکەشی ڕێگاکەتن
ھەدیەکەم ناچیزە، دەستم ناکەوێ، باشتر، لەمە
تۆ نەبیت و یووسفی کوردی و عەزیزی قاھیرە
ئێمە گشت یەعقووبی تۆین و ئەرزی کەنعانە ئەمە
بیری خاکی نیشتمان، ئەم ڕێگە دوورەی دایتە بەر
نیشتمان ڕۆڵەی وەکوو تۆی بێ ئەمین و بێ غەمە
ھەر بەخێر ھاتی، بەخێر بۆ ناو گەلی قەوم و برا
بەم قدوومی تۆیە کورد کەوتۆتە شایی و زەمزەمە
وڵامدانەوەی مەلاکان و موتە شەیخەکان
من قەناعەت چۆن بکەم گەر لوقمەیێ نانم نەبێ؟ !
بۆ پەنای ماڵ و مناڵ دوو ژوور و ھەیوانم نەبێ؟ !
ڕووتوقوت بم ھەر وەکوو ربي كما خلقتني
چۆن ئەژیم؟ گەر پێخەفێک و بەرگ و سامانم نەبێ
بۆ سبەینانێ مناڵم ماست و چایی لازمە
با کەرە و شیر و پەنیری گاگەل و ڕانم نەبێ
چێشت و گۆشتێکم ئەوێ، بۆ ھێزی ماکینەی بەدەن
با پڵاوی سەرزریشک و بەرخی بوریانم نەبێ
میوەیێکم پێ ئەوێ بۆ خواردنی ھەردوو ژەمم
با لە میوەی زۆر و نازک زینەتی خوانم نەبێ
بۆ ئیشی ناو ماڵ و بازار، نۆکەرێکم پێ ئەوێ
با لە جەردە و ڕێگەگر، پیاوی دیواخانم نەبێ
خانوویێک و خواردن و پۆشینی وام بۆ ڕێکەوێ
با دێھات و نەھر و جۆگە و قەیسەری و خانم نەبێ
من بە تێکۆشینی خۆم گەر، ژینی وام بۆ ڕێکەوێ
با بە سەر لات و لەوارا، ئەمر و فەرمانم نەبێ
بابە ئەیزانی کە ئەفسوونی مەلا و شێخ بۆ چییە
دەسبڕینی دوو فەقیر و لاتە، ویجدانم نەبێ
١٩٤٨

پەراوێز edit