پرسی کەسێکی ئەھلی فەزیلەت لە دێوە زەن
بۆ مونزەویت و کووپە ئەپۆشی وەکوو کەفەن؟
بنواڕە ڕیازی ئەکادیمای وەتەن
لایێ علوومی حیکمەتە، لایێ دڕووسی فەن
حیکمەت فرۆشی دەھرە فەلاتوون بە ڕۆژ و شەو
ڕۆم و فەڕەنگ موننەوەرە، ئێستا بە نووری ئەو
فەرمووی کە ھەر دوو دەرسی ئەدەبمان لە مەدرەسە
وەرگرتووە لە فەلسەفە و حیکمەت و علووم
ئەو چونکە بەختی یارە، بە شۆرەت یەکەم کەسە
گەورەی فەلاسیفەی ھەموو دنیایە لای عومووم
من بەخت و تالعم بەدە، مەنفووری عالەمم
تەنھا ئەژیم بە دەردەوە بابە ڕەفیق کەمم