شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: پرسی کەسێکی ئەھلی فەزیلەت لە دێوە زەن پرسی کەسێکی ئەھلی فەزیلەت لە دێوە زەن بۆ مونزەویت و کووپە ئەپۆشی وەکوو کەفەن؟ بنواڕە ڕیازی ئەکادیمای وەتەن لایێ علوومی حیکمەتە، لایێ دڕووسی فەن حیکمەت فرۆشی دەھرە فەلاتوون بە ڕۆژ و شەو ڕۆم و فەڕەنگ موننەوەرە، ئێستا بە نووری ئەو فەرمووی کە ھەر دوو دەرسی ئەدەبمان لە مەدرەسە وەرگرتووە لە فەلسەفە و حیکمەت و علووم ئەو چونکە بەختی یارە، بە شۆرەت یەکەم کەسە گەورەی فەلاسیفەی ھەموو دنیایە لای عومووم من بەخت و تالعم بەدە، مەنفووری عالەمم تەنھا ئەژیم بە دەردەوە بابە ڕەفیق کەمم ++++++++++++++++++++++