شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: چیای زاغروس بەرز و بڵنگە چیای زاغروس بەرز و بڵنگە گشت پێچ و دەری بێشەی پڵنگە جێگە و ھەواری قەومی بە چنگە ئەم نیشتمانە بە کورد دراوە ھیچ دونیاگرێ پێی نەگیراوە ڕۆم ا بە سوپای بێشمارەوە چەنگیز بە تورک و بە تاتارەوە وەک سەیلی ئاگر ھاتە خوارەوە پڵنگی زاغروس ڕێگای لێ گرتن یەک لە دوای یەکتر لە ناوی بردن چیای زاغروس گویی دیجلە و فورات بەھشتی دونیا بۆ ژین و حەیات یەزدانی گەورە داویە بە خەڵات بە کوردی ئازا و نەبەزی شاخی بابە بە حیلە ناشکێ دەماخی ++++++++++++++++++++++