ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٤٩. وەی تورفەیێکی قەڵبی ئەلەمساز و پڕ نیاز
ئەی باد! ئەی نەسیمی سەحەرخێزی دڵنەواز
وەی تورفەیێکی قەڵبی ئەلەمساز و پڕ نیاز
دڵ مردبوو بە ڕەشحەی خامەت ژیایەوە
وەک باخی گوڵ شکۆفە و غونچەی گەشایەوە
حیسسی بڕا، نەوازی نەمابوو لە عالەما
ھێنایە بیری خەلقەوە زاتێکی باوەفا
ئەو زاتە گەورە بەرزە بە فەزل و وەفا و ھونەر
دەشتێکی پڕ حەدائیقە باغێکی پڕ سەمەر
عەلیم و ئەدەب سەمایەکە ئەو ئافتابییە
فەزل و ھونەر حەدیقەیەکە ئەو گوڵابییە
شرح شکر گزاری او ناید از قلم
کاغذ سیاه رو شود از حسرت الم
این خامهٔ شکسته زبان و بریده سر
نتوان دهد ز شکر ثناخوانیم خبر
ناچار از حجاب سرافگنده می شوم
عهد و وفا و لطف تو را بند می شوم
ای خامه چون ندانی سخن، ختم کن کلام
تقدیم ده سلام مرا باقی والسلام
عونی بەگ وەتەنپەرەستی بەناوبانگی میللەتی کورد لە ساڵی ١٩٤٨دا لە میسرەوە ھاتە ناو سلێمانی و لەلایەن سەماحەتی شێخ محەممەدی خاڵ: قازی سلێمانی میوان بوو چەند ڕۆژی بە یەکەوە ڕامان بوارد لە پاش گەڕانەوەی موخابەرەمان ھەبوو لە وەرامی ئەووەڵ نامەدا ئەم ھۆنراوەیەم بۆ نارد:

پەراوێز edit